ترەمپ لە قاچی پوتین دەدات
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشە لە روسیا دەکات و دەڵێت "وڵاتانی ناتۆ واز لە كڕینی نەوتی روسیا بهێنن، سزای گەورە بەسەر مۆسكۆدا دەسەپێنم".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەنوێترین پەیامیدا رایگەیاند "ئامادەم سزای گەورە بەسەر مۆسكۆدا بسەپێنم، كاتێك هەموو وڵاتانی ناتۆ هەمان كاریان كرد و وازیانهێنا لە كڕینی نەوتی روسیا".
وتیشی "سەپاندنی باجی گومرگیی بەرێژەی 50% بۆ 100% بەسەر چیندا لەلایەن ناتۆوە، كە لەدوای كۆتایی جەنگی روسیا و ئۆكرانیا هەڵدەوەشێتەوە، هاوكارییەكی گەورەیە بۆ راگرتنی جەنگەكە".
|