کوردستان

چارەسەرێکی کتوپڕ لەلایەن هەرێمەوە پێشکەش بە عێراق دەکرێت

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی ئاشکرایکرد، بەهۆی ئەوەی دۆخی ئەمنی لە تەواوی عێراق باشترە و هێرشی تیرۆریستی کەمتربووەتەوە؛ فیدراڵ پێویستی بە یاسا و دادگا هەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی "میلیشیاکان".
 
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی(ناشناڵ) دەڵێت "عێراق دەرفەتێکی زێڕینی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێت، ئێستا دۆخی ئەمنی لە تەواوی عێراق باشترە و هێرشی تیرۆریستی کەمتر بووەتەوە، بۆیە دەتوانێت وەبەرهێنەری بیانی ڕابکێشێت".

زێباری وتیشی "دۆخی عێراق هاندەر بووە بۆ کۆمپانیاکانی ئەمەریکا بەتایبەتی لە بواری نەوت، بێنە عێراق و وەبەرهێنان بکەن".

سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستانیش، ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی ئاشکرایکرد "حکومەتی عێراق نیازێکی پاکی هەیە و لێکۆڵینەوەی کردووە، بەڵام دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان، بکەرانی هێرشە درۆنییەکانی ئاشکرا نەکردووە".

هۆشیار زێباری خاڵە گرنگەکە ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت "عێراق لە هەموو شتێک زیاتر، پێویستی بە ژینگەیەکی باش و ئارام هەیە بۆ وەبەرهێنەران، هەروەها پێویستی بە یاسا و دادگا هەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی میلیشیا و لە یاسا دەرچووەکان".
 
2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.