نه‌وه‌ی نوێ: به‌شداری له كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی عێراقدا ده‌كه‌ین
نهانیوز-هەواڵەکان
نه‌وه‌ی نوێ راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا رایگه‌یاندووه كه به‌شداری له حكومه‌تی داهاتوی عێراق ده‌كه‌ن.
شەممە 13ی ئەیلول نەوی نوێ لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە به‌شداریی له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین و له‌نێو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه كێشه و گرفته‌كانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەی نەوەی نوێ هاتووە کە سه‌رجه‌م مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێم له‌ڕێگای بانكه‌كانه‌وه ته‌وتین ده‌كه‌ن و كێشه‌ی دواكه‌وتنی مووچه له هه‌رێمی كوردستان كۆتایی پێده‌هێنین.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی نەوەی نوێ ماوەیەکە لەسەر سکاڵای پەرلەمانتارێکی پێشووی جوڵانەوەکەی دەستبەسەرکراوە و ژمارەیەک لە خاوەن پشکەکانی چاڤیلەندیش لە دادگا بەهۆی پێنەدانی قازانجی پشکەکانیان دژ بە شاسوار عەبدولواحید سکاڵایان تۆمارکردوە .
|