کوردستان

کەشناسی کەشی پێشبینیکراوی رۆژانی داهاتووی راگەیاند

نهانیوز-هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکان بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بە رێژەی یەک تا دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزتر دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد کە سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، هەروەها خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 38 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی

دهۆک : 37 پلەی سیلیزی 

کەرکوک : 40 پلەی سیلیزی 

زاخۆ : 38 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 37 پلەی سیلیزی

سۆران : 35 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 41 پلەی سیلیزی

 
4کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.