لە ڕووداوێکی هاتووچۆ هەشت کەس بوونە قوربانی
نهانیوز-هەواڵەکان
لە ئاکامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک لەگەڵ بارهەڵگرێکدا، هەشت کەس لە کەرکووک بوونە قوربانی.
ئەمڕۆ شەممە 13ی ئەیلول، ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ لەسەر ڕێگەی پشتێنەی کەرکووک کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا کە لە قەراغی شەقامەکە وەستاوە.
بە پێی زانیارییەکان چوار کەس لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە و چواری دیکەش برینداربوون.
بریندارەکان بەمەبەستی چارەسەرکردنی گواستراونەتوە بۆ نەخۆشخانە و تیمەکانی هاتووچۆی کەرکووک گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
|