پلانێکی مەترسیداری تورکیا لە سوریا ئاشکرابوو
نهانیوز-هەواڵەکان
ئاژانسێکی ئەمریکی ئاسکرای دەکات کە تورکیا بەگوێرەی ڕێکەوتنێکی سەربازی دەستیکردوە بە ڕاهێنانی سوپای سوریا.
پێنجشەممە 11ی ئەیلول ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەكەوە لە وەزارەتی بەرگریی توركیاوە ئاشکرای کردوە" توركیا دەستیكردووە بە راهێنان و پێشكەشكردنی راوێژو پاڵپشتی تەكنیكی بە سوپای سوریا، ئەمە بەگوێرەی رێككەوتنێك كە مانگی رابردوو ئیمزا كراوە".
بە گوێرەی ئاژانسەکە بەپێی رێككەوتنی هاوكاری سەربازی ئیمزاكراوی نێوان هەردوو وەزارەتی بەرگری كە لە مانگی ئابدا ئیمزا كراوە، توركیا راهێنانی سەربازی و چەك و كەلوپەلی لۆجستی پێشكەشی سوپای سوریا دەكات.
|