کوردستان

پێشەوا ھەورامی: لەگەڵ بەغداد رێكنەكەوین لە هەڵبژاردن و پرۆسەی سیاسی دەكشێینەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی دانوستانەکانی نێوان هەڕێم و بەغدا دەڵێت" ھیوامان بە گفتوگۆ ھەیە تا رێککەوین، بەڵام ئەگەر نەکرا کۆمەڵێک بژاردەمان لەبەردەمە، وەکو کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی و بەشدارینەکردن لە ھەڵبژاردن".

پێنجشەممە ١١ی ئەیلول پێشەوا ھەورامی وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە"حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوە دایە بە گفتوگۆ کێشەکانی لەگەڵ حکومەتی عێراق چارەسەر بکات".

پێشەوا هەورامی دەشڵێت"بەغداد داھاتی نانەوتی و ھەناردەکردنەوەی نەوتیی ھەرێمی کوردستان كردووەتە مەرجی ناردنی مووچە، ئەوە چارەسەری کێشەی ناردنی مووچەکانی ئەمساڵ دەکات".

وتەبێژی حکومەت لەبارەی بژاردەکانی هەرێم لە بەرانبەر بەغدا دەڵێت" هیوامان بە گفتوگۆ ھەیە تا ڕێککەوین، بەڵام ئەگەر نەکرا کۆمەڵێک بژاردەمان لەبەردەمە، وەکو کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی و بەشدارینەکردن لە ھەڵبژاردن و بەشدارینەکردن لە پرۆسەی سیاسی".

پێشەوا هەورامی دەشڵێت"ئەوە باشترە لەوەی پێشێلی زیاتری مافی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بکرێت و وەزیرێک بە کەیفی خۆی بیەوێت وەکو پاێزگا مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بکات."

13کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.