یەکێتی وەڵامێکی کەمەرشکێنی عەرەبەکانی کەرکوک دەداتەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
ئهندامێكى پێشووى ئهنجومهنى پارێزگاى كهركوك وەڵامی عەرەبەکانی کەرکوک دەداتەوە و رایگەیاند "یهكێتى پۆستى پارێزگار ڕادهست ناكات".
لەکاتێکدا عەرەبەکانی کەرکوک داوای پۆستی پارێزگاری کەرکوک دەکەن لە کۆتایی ئەمساڵدا، بەڵام کامەران کەرکوکی ئهندامى پێشووى ئهنجومهنى پارێزگاى كهركوك بە پەنجەرەی وت "یەکێتی پۆستی پارێزگار ڕادەستی عەرەب ناکات."
ئاماژەی بەوەشدا، دۆخی کەرکوک و کێشمەکێش هەروا بەردەوام دەبێت، تا ئەو کاتەی حکومەتی داهاتووی عێراق پێکدەهێنرێت و "ئەو حکومەتە بڕیارێک لەبارەی کەرکوکەوە دەدات."
جێی ئاماژەیە، ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند، هیچ ڕێککەوتنێک بۆ ڕادەستکردنی پۆستی پارێزگار بوونی نییە، كه ئهمهش عەرەبەکانی کەرکوکی نیگهران كرد و جەختیانکردەوە لهوهى پۆستەکە لە کۆتایی ئەمساڵدا وەردەگرنەوە.
پێشتریش ئیسماعیل حەدیدی، سەرکردەی عەرەبی سوونە لە کەرکوک باسی لەوەکردبوو، پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە یەکێتی وەردەگیرێتەوە، بەڵام ڕەنگە ساڵێک پۆستەکە بدرێتە تورکمان و ساڵی کۆتایی عەرەبی وەریبگرێت. بەڵام کامەران کەرکوکی ئاشکرایکرد کە یهكێتى پۆستى پارێزگار ڕادهست ناكات.
|