کوردستان

وتەبێژی حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم زانیاری نوێ لەبارەی نەوت و مووچە ئاشکرا دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو مەرجی سەرەکی بۆ ناردنی مووچە ئاشکرا دەکات ودڵێت " پرسی مووچە پەیوەستکراوە بە داهاتی ناوخۆ و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، ئامادەین بە گوێرەی یاسا داهات رادەستبکەین. وتیشی️ "ناکرێت چارەنووسی مووچەخۆرانی هەرێم بەمشێوەیە بمێنێتەوە."

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم، رایگەیاند، ئەگەر حکومەتی ناوەندی پاڵپشتی کەرتی وزەی هەرێم بکات؛ حکومەتی هەرێمیش دەتوانێت لە بازاڕی جیهاندا بەهێزتر ببێت و بەوشێوەیەش داهات بۆ بەغداد بگەرێندرێتەوە و ئەوەندەش مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بێنە و بەردەی تێنەکەوێت.
 
وتیشی "پرسی مووچە پەیوەستکراوە بە داهاتی ناوخۆ و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، ئامادەین بە گوێرەی یاسا داهات رادەستبکەین. "

هەورامانی باسی لەوەشکرد هەرێم ئەرکی خۆی بەجێگەیاندووە، بەڵام تاوەکو ئێستا بودجەکەی لەلایەن بەغدادەوە نەنێردراوە، ئەگەر بنێردرێت هەرێم بەرپرسیار دەبێت لە چۆنیەتیی خەرجکردنی وبەغدا دەبێ مووچە 6 مانگ بنیڕێت.

لە دوا كۆبوونەوەكەی  ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا، بڕیاردرا پرسی داهاتی ناوخۆ واتا داهاتی نانەوتی، رەوانەی ئەنجومەنی دەوڵەت بكرێت و لەوێ یەكلایی بكرێتەوە.

كێشه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراق به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و تائێستا له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دروست كردوه ‌و له‌ماوه‌ی 8 مانگی رابردوودا حكومه‌تی عیراق ته‌نها 6 مووچه‌ی بۆ هه‌رێم ناردووه‌ و چاره‌نوسی دوو مووچه‌یان به‌نادیاریی ماوه‌ته‌وه‌.

 
22کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.