کوردستان

لێكۆڵەری كاروباری سیاسی: عێراق هێشتا لە بازنەی مەترسیداردایە

نها نیوز – هەواڵەکان

لێكۆڵەری كاروباری سیاسی و نزیك لە سودانی رایگەیاند، عێراق هێشتا لە بازنەی مەترسیداردایە و، دیپلۆماسیەتی بەرهەمهێنەری حکومەتیش بەشداربووە لە رێگریكردن لە هێرشی چاوەڕوانكراوەى ئیسرائیل بۆ سەر عێراق.

نەبیل عەزاوی، لێكۆڵەری كاروباری سیاسی و نزیك لە سودانی،  لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سوپاسی حکومەتی سودانی کردووە بۆ ئاسانکارییەكانی لەبارەی دۆسیەی كچە روسییە رفێنراوەكە لە عێراق.

وتیشی:عێراق هێشتا لە بازنەی مەترسیداردایەو، دیپلۆماسیەتی بەرهەمهێنەری حکومەتیش بەشداربووە لە رێگریكردن لە هێرشی چاوەڕوانكراوەى ئیسرائیل بۆ سەر عێراق.

ئەو لێکۆڵەری ئاشکراشیکرد،  پرنسیپی پاداشت و سزا لە ناو حکومەتی سودانیدا هەیەو چوار وەزیری حکومەتی محەمەد شیاع سودانی رەنگە رەوانەی زیندان بكرێن، دۆسییەكانیان لای دەستەی دەستپاکییەو لە چەند رۆژی داهاتوودا ناویان رادەگەیەنرێت.

 
2025-09-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.