هەسەدە: هێزەکانمان بەرپەرچی هێرشی گرووپەکانیان دایەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، شهڕڤانان ڕێگریان له گروپه چهكدارهكانی سهر به دیمهشق كرد، دەشڵێت " بەرپرسیارێتیی تەواوی ئەم هێرشانە لە ئەستۆی ئەو لایەنەیە کە لە رێگەی پێشێلکارییە بەردەوامەکانیانەوە، هۆکاربوون بۆ پەرەسەندی ئەو گرژییانە".
ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هێزەکانیان لە ناوچەی دێرحافر رووبەڕووی بۆردوومان و هەوڵی دزەکردنی گرووپەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق بوونەتەوە و بە تەواوی شکستیان بەو هەوڵانە هێناوە.
هەسەدە ئاماژە بەوش دەکات، بەرپرسیارێتیی تەواوی ئەم هێرشانە لە ئەستۆی ئەو لایەنەیە کە لە رێگەی پێشێلکارییە بەردەوامەکانیانەوە، هۆکاربوون بۆ پەرەسەندی ئەو گرژییانە، کە هەڕەشەن بۆ سەر سەقامگیریی گشتی.
جەختیشلەوە دەکاتەوە، هەرهەوڵێکی دیکە بۆ دەستدرێژیکردن بە توندی وەڵامدەدرێتەوە، ئەوەش لەپێناو پاراستنی ئاسایش و خەڵکی ناوچەکە.
هاوکات راگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی سوووریا بە ئاژانسی سانای راگەیاندووە، "هێزەکانی هەسەدە بەشێوەیەکی نابەرپرسیارانە و لەناکاو و بە چڕی چەندین خاڵی سەربازیی هێزەکانیانی بۆردوومانکردووە."
|