کوردستان

حکومەتی عێراق شایستە داراییەکانی توێژێکی هەرێم خەرج دەکات

نهامیوز-هەواڵەکان

وەزیری بازرگانی عێراق گوژمەی یەکەمی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم خەرج دەکات

چوارشەممە 10ی ئەیلول میدیای پارتی بڵاویکردەوە "ئەگەر زۆرە هەفتەی داهاتوو گوژمەی یەکەمی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت، ڕێکارەکان جێبەجێکراون تەنیا خەرج کردنی ماوە."

دەشڵێت" وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان دووجار داتاکانی ڕادەستی وەزیری بازرگانی عێراق کردووە و ڕەزامەندی دراوە لەسەر خەرجکردنی، ماوەتەوە سەر ئەوەی پارەکە بنێردرێت."

ئەوەش لە کاتێکدایە کە نزیکەی سێ مانگە جووتیارانی هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی سایلۆکانەوە نزیکەی 400 هەزار تۆن گەنمیان ڕادەستی وەزارەتی بازرگانی عێراق کرد، دوو بەشی پارەکە بۆ جووتیارانی پارێزگاکانی عێراق خەرجکراوە، تەنیا ئەوەی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکووک نەنێردراوە.

 
2025-09-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.