لێپرسینەوە لە تەیف سامی دەکرێت
نها نیوز – هەواڵەکان
لەسەردواکەوتنی
مووچەی خەنەنشینان بۆ چەند رۆژێک وکێشەکانی
نێوان هەرێم و بەغدا لێپرسینەوە لە وەزیرانی
دارایی و پلاندانان و پارێزگارى بانکی ناوەندیی عێراق دەکرێت.
موعین کازمی، ئەندامی
لیژنەی دارایی ئاشکرایکرد، بڕیارەى سبەى چوارشەممە،10ی ئەیلوول، لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی
نوێنەرانی عێراق، سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی نێوان بەغداد و هەولێر و هۆکارى
دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان بکات میوانداری هەریەکە لە وەزیرانی دارایی
و پلاندانان و پارێزگارى بانکی ناوەندیی عێراق بکات و دەشڵێت "لە کۆبوونەوەکەدا
گفتوگۆ سەبارەت بە داهاتەکانی عێراق بۆ ساڵی 2025 و هۆکارەکانی دواکەوتنی مووچەی
خانەنشینیان و پێویستی چارەسەرکردنی و دووبارەنەبوونەوەی لە داهاتوودا دەکرێت."
ئەو ئەندامەی لیژنەی
دارایی وتیشی " هەر لەو کۆبوونەوەیەدا لەگەڵ ئەو بەرپرسانەی حکومەت، گفتوگۆ لەبارەى
دوایین ئەنجامی دانوستانەکان لەگەڵ هەرێمى کوردستان دەکرێت."
|