وەزارەتی دارایی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی مووچەخۆران دەرکرد
نها نیوز – هەواڵەکان
وەزیرى دارایی بڕیاریدا جیاوازى مووچە و دەرماڵە بۆ ئەو فەرمانبەرانە خەرج بکات کە شیاوبوون لە کۆتا مانگى ساڵى رابردوو بۆیان خەرجبکرێت بەڵام بەهۆى خەرجنەکردنى مووچەى ئەو مانگەوە پێیان نەدراوە.
ئەمرۆ سێشەممە 9ی ئەیلولی2025 بە واژۆى ئاوات شێخ جەناب، وەزیرى دارایی، نووسراوێک ئاڕاستەى سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کراوە و داواى بەستنی جیاوازى مووچە و دەرماڵەى بەشێک لە فەرمانبەران کراوە.
لە نووسراوەکەى وەزارەتى داراییدا ئاماژە بەوەکراوە، سەبارەت بە جیاوازى مووچە و دەرماڵەکانى فەرمانبەران کە پێویستبووە لە مانگى کانوونى یەکەمى ساڵى 2024 بۆیان خەرجبکرێت، بەڵام بەهۆى ئەوەى مووچەى ئەو مانگە دابەشنەکراوە، ئەو جیاوازى مووچە و دەرماڵانەش دابەش نەکراوە بۆیە داوادەکەن لەسەر بودجەى ساڵى 2025 بۆیان خەرجبکرێتەوە.
|