کوردستان

دوورخستنەوەی راکان جبوری لە هەڵبژاردنەکان پەسەندکرا

نها نیوز – هەواڵەکان

دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن، تانەیەکی راکان سەعید جبوری، دژی بڕیاری دوورخستنەوەی لە كاندیدبوون رەتکردەوە، هۆکارەکەشی بۆ سزادانی لە دۆسییەی گەندەڵیدا دەگەڕێنێتەوە.

ئەمرۆ سێشەممە 9ی ئەیلولی 2025 دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، دادگا لەسەر تانەیەکی پێشکەشکراو لەلایەن راکان سەعید جبوری، سەرۆکی هاوپەیمانی عەرەبی لە کەرکوک کۆبووەتەوە کە داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمی سیۆنی هەڵبژاردنەکانی کردووە سەبارەت بە دوورخستنەوەی لە هەڵبژاردن.

ئاشکراشیکرد، داواکارییەکەی ناوبراو بە پێی ماددەی 340 لەیاسای سزادانی عێراقی کە پەیوەندیدارە بە تاوانی گەندەڵی و کۆکردنەوەی سامان بە شێوەی نایاسایی و گەندەڵی دارایی بە تەواوەتی رەتکراوەتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، لە بڵاوکراوەیەدا رایگەیاند، راکان جبوری سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی عەرەبی لە کەرکوک، لە کاندیدبوونی بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عیراق دوورخرایەوە و مافی بەشداریكردنی وەك كاندید لێسەندرایەوە .

 
2025-09-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.