کوردستان

کەشناسی: خۆڵ دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات لە درەنگانی شەودا خۆڵبارین چەند ناوچەیەک بگرێتەوە و پلەی گەرماش کەمێک نزم دەبێتەوە.

بەڕیوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 9ی ئەیلول، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی تۆزێکی کەم لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری هەرێم لە درەنگانی شەودا.

ئەوەشی خستەڕوو کە دوای نیوەڕۆ بۆ ماوەیەکی کەم ئەگەری کەمێک چالاکبوونی خێرایی با هەیە.

سەبارەت بە سبەینێ چوارشەممە، کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ 1-2 پلە نزم دەبێتەوە.

هەولێر : 38 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی

دهۆک : 37 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 42 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 38 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 36 پلەی سیلیزی

سۆران : 37 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی

 
2025-09-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.