کوردستان

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکانی تایبەت بە داهات و نەوت لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەشێک بن لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە.

ئەمڕۆ سێشەممە 9ی ئەیلولی 2025 بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەبچێت.

چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجامی گفتوگۆکانی لیژنە هاوبەشەکانی هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی پەیوەست بە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و نەوت بخرێنەڕوو.

تا ئێستا ناکۆکی سەرەکی هەولێر و بەغدا لەسەر بڕی ئەو پارەیەیە کە دەبێت هەرێمی کوردستان لە داهاتی ناوخۆ ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی بکات.

پێشتریش کۆمپانیای فرۆشتنی نەوتی عێراق “سۆمۆ” ڕایگەیاندبوو لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت ڕێککەوتوون، بەڵام گفتوگۆکانیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت بەردەوامە.

دوای یەوو دوو خاڵە، پرسی تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مەرجی سێیەمی بەغدایە بۆ ڕەوانەکردنی مووچە.

 
2025-09-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.