قوباد تاڵه‌بانی :له كوردستان ده‌رفه‌تی زۆر گه‌وره هه‌یه كه ببێته هاوبه‌شێكی گرنگی بازرگانیی ئه‌مریكا
نها نیوز - هەواڵەکان
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به وه‌فدی ژووری بازرگانیی ئه‌مریكای راگه‌یاند، له كوردستان ده‌رفه‌تی زۆر گه‌وره هه‌یه كه ببێته هاوبه‌شێكی گرنگی بازرگانیی ئه‌مریكا، ده‌شڵێت: "ده‌مانه‌وێت هه‌رێم وه‌ك ناوه‌ندێكی گرنگی ئابووری و ته‌كنه‌لۆژیا له ناوچه‌كه‌دا ده‌ربكه‌وێت".
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەفدی ژووری بازرگانیی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی ستیڤ لۆتس جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئەمریکا و بە ئامادەبوونی ئەنجومەنی ئابووریی ئەمریکا _ عیراق کۆبووەوە لە دیدارێکیشدا گفتوگۆیان لەبارەی چۆنییەتی سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیای نوێ و زیرەکیی دەستکرد لە پرۆسەی گەشەپێدانی ئابووریی کوردستان و پەرەپێدانی پەیوەندیی بازرگانی نێوان کوردستان و ئەمریکا کرد.
لەو دیدارەدا قوباد تاڵەبانی باسی لە هەوڵەکانیان کرد لە پەرەپێدانی تواناکانی گەنجانی کوردستان لە بوارەکانی تەکنەلۆژیا و کارسازیدا، چونکە ئەم گەنجە بەهرەمەند و داهێنەرانەن کە دەتوانن ڕۆڵ ببینن لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ و زیرەکیی دەستکرد لە پرۆسەی گەشەپێدانی کوردستان و هەروەها لە رێگەی تواناکانیان لە بواری تەکنەلۆژیادا بەشداردەبن لە بەهێزکردنی پەیوەندیی بازرگانی نێوان ئەمریکا و کوردستان.
جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەشکرد: " بەهێزترکردنی پەیوەندیی بازرگانی نێوان کوردستان و ئەمریکا یارمەتیدەرمان دەبێت لە گەیشتن بە ئامانجەکەمان کە دەمانەوێت لە داهاتوودا هەرێمی کوردستان هەم وەک ناوەندێکی گرنگی ئابووری و هەم وەک ناوەندێکی گرنگی تەکنەلۆژیا لە ناوچەکەدا دەربکەوێت".
راشیگەیاند:" زۆر دڵخۆش بووین بە سەردانی ئەم وەفدە بازرگانییەی ئەمریکا و بەدڵنیاییەوە لە کوردستان دەرفەتی زۆر گەورە هەیە کە ببێتە هاوبەشێکی گرنگی بازرگانیی ئەمریکا لە ناوچەکەدا".
|