نها نیوز – هەواڵەکان
وەزیری دەرەوەی عێراق لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەی لیژنەکانی هەرێم و بەغد و پرسی مووچەا رایگەیاند، هیوادارین لیژنەكان ئەمڕۆ و سبەینێ و دووشەممە كارەكانیان تەواوبكەن، تاوەكو بتوانین رۆژی سێشەممە ئەو راپۆرتانەی پێشكەشیان ئەكەن بە ئەنجومەنی وەزیران، ئیجابی بن و لەسەر رۆشنایی ئەو راپۆرتانە، بڕیار بدەین. وتیشی "بەغداد و هەرێم و کۆمپانیاکانی نەوت نزیکن لە رێککەوتن".
ئەمرۆ شەممە 6ی ئەیلوولی 2025 فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە پەراوێزی كۆڕبەندی وزە لە بەغدا، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی، گفتوگۆكانی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق، لە پەیوەست بە داهاتی نانەوتی زۆر چونەتە پێشەوەو بە تەسەوری من لەم رۆژانەدا دەگەنە لێكتێگەیشتن.
وتیشی، كێشەی هەناردەی نەوت لەنێوان كۆمپانیاكان و حكومەتی هەرێم نەبوە، هەروەها لەنێوان كۆمپانیاكان و حكومەتی عێراق نەبوە، بەڵكو كێشەكە سێقۆڵی بو، بە تەسەوری من لەم رۆژانەدا دەگەینە ئەنجام و لێكتێگەیشتنێكی سێقۆڵی لەنێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم و كۆمپانیاكانی نەوت.
سەبارەت بە مووچەش، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، هیوادارن لەم یەک دوو رۆژە دا کاری لیژنەکان یەکلایی ببێتەوە و رۆژی سێشەممە راپۆرتەکانیان کە پێشکەشی دەکەن بە ئەنجومەنی وەزیران، راپۆرتە ئەرێنی بێت، چونکە لەبەر رۆشنایی ئەو راپۆرتانە بڕیار لە بابەتەکە دەدرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، سهرچاوهیهكی باڵا لهحكومهتی عیراق، رایگهیاند: بههۆی زۆری كۆبوونهوهكانی نێوان ههردوولا و نهبوونی هیچ ئهنجامێك، محهمهد شیاع سودانی سهرۆكوهزیرانی عیراق ئاماژهی بهوهداوه، پێویسته ههردوولا لهماوهی 72 سهعاتی داهاتوودا بگهنه لێكتێگهیشتن و ئهو كێشانه چارهسهر بكهن.