کوردستان

زانیاریی نوێ لەبارەی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا ئاشکرا کرا

نها نیوز – هەواڵەکان

وەزارەتی نەوتی عێراق لە بارەی رێککەوتنی  نێوان هەرێم و ناوەند راگەیاند، حکومەتی عێراق هەموو کارئاسانییەکی بۆ وەرگرتنی نەوت و هەناردەکردنەوەی بە زووترین کات پێشکەشکردووە و لە رۆژانی داهاتوو دا دەگەنە رێککەوتن.

باسم خزێر، بریکاری وەزارەتی نەوتى عێراق، بۆ کاروباری وەبەرههێنان، لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت، پەیوەستە بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکان، چونکە حکومەتی عێراق هەموو کارئاسانی و داواکارییەکی بۆ وەرگرتنی نەوت و هەناردەکردنەوەی پێشکەشکردووە و دانوستانەکان لەنێوان هەرسێ لادا بەردەوامە.

وتیشی " ئیشەڵڵا رۆژانی داهاتوو دەگەینە رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیاکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم دانوستانەش لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەڕێوەدەچێت.

بریکارەکە راشیگەیاند، کێشەی سەرەکی لەبەردەم رێککەوتنی کۆمپانیاکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت؛ بریتییە لەوەی کۆمپانیاکانى ئەپیکور داواکاریی زۆر و پابەندیی دیکەیان هەیە.

 جەختیشی لەوە کردەوە، بۆ وەرگرتنی نەوت بە زووترین کات حکومەتی عێراق و وەزارەتی نەوت، هەموو کارئاسانییەکیان پێشکەشکردووە ، کۆمپانیا داواکاریی زۆریان هەیە و پابەندیی دیکەشیان هەیە، ئەوەش کێشەی سەرەکی هەناردەنەکردنەوەی نەوتە.

 

14کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.