کەشوهەوای دوو ڕۆژی داهاتوو راگەیەنرا
نهانیوز-هەواڵەکان
بەگوێرەی كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ی ئه‌یلولی 2025 ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 7- 9- 2025 ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
روونیشیكرده‌وه كه "خێرایی با 10 - 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هەولێر : 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 38 پلەی سیلیزی
دهۆک : 38 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی
سۆران : 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 42 پلەی سیلیزی
|