بەشێک لە ئەندامانی دەستەی مافی مرۆڤ: ئەوەی دوێنێ شەو بڵاوکراوەتەوە تەنها رای لایەنێکی سیاسییە
نهانیوز-هەواڵەکان
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان رایانگه‌یاند كه راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی ده‌سته‌كه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و به "هه‌ڵوێستێكی سیاسی و دیزاینكراو"ی ده‌زانن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
شه‌وی رابردوو (هه‌ینی 5ی ئه‌یلول) راگه‌یه‌ندراوێك به‌ناوی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ بڵاوكرایه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی لاله‌زار و كه‌یسی ئارام قادر، هه‌رچه‌نده ئێمه وه‌ك به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ده‌سته ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و به هه‌ڵوێستێكی سیاسی دیزاینكراوی ده‌زانین، چه‌ندان جاری تر سه‌رنج و تێبنیمان هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و جۆره هه‌ڵوێست و په‌یامانه‌ی ده‌سته؛ كه نه ئاگامان لێ ی بووه نه پرسمان پێكراوه، به‌ڵام له‌پێناو پاراستنی ناوی ده‌سته‌كه‌مان هیچ هه‌ڵوێستمان نه‌نواندوه و هه‌موو جارێك داوای چاره‌سه‌رمان كردوه.
هه‌ر بۆیه سه‌باره‌ت به‌و راگه‌یه‌ندراوه، به‌پێویستمان زانی ئه‌و ڕاستیانه بۆ خه‌ڵكی كوردستان بخه‌ینه‌ڕوو:
١- سه‌باره‌ت به‌سه‌ردان كردنی ئارام قادر له‌هه‌فته‌ی ڕابردوو، دوای ئه‌وه‌ی كه‌سوكاری ناوبراو سه‌ردانی ده‌سته‌یان كرد، داوایان كرد ده‌سته به‌دواداچون بكات، ئێمه په‌یوه‌ندیمان به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌وه كرد و به‌سوپاسه‌وه وه‌ڵامیان داینه‌وه كه له‌م هه‌فته‌یه‌ی بێته‌وه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان بۆ ڕێكده‌خه‌ن و بڕیاره ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ كاته‌كه‌ی وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه. به‌ڵام نازانین په‌له‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یامه به‌و پشوه‌و ڕۆژی هه‌ینییه مانای چی بوو؟.
٢-سه‌باره‌ت به‌ده‌ستگیركراوانی شه‌ڕه‌كه‌ی لاله‌زار هه‌موولایه‌ك ئاگادارن، ئێمه یه‌كه‌م تیم بوین وه‌ك ده‌سته سه‌ردانی لاهور شێخ جنگی و ده‌ستگیركراوه‌كانمان كرد و، هه‌ر له‌ڕێگه‌ی ئێمه‌شه‌وه، ئاسایشی گشتی سلێمانی ئاسانكاری كرد بۆ سه‌ردانی كردنی كه‌سوكاری ده‌ستگیركراوه‌كان و به‌رده‌وامیش له‌سه‌ر خه‌ت بوین بۆ سۆراغ كردن و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر هه‌موویان، هیچ ڕێگریه‌ك نه‌بوه بۆ كاره‌كانمان. بڕیار بوو رۆژی یه‌ك شه‌ممه هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بكرێت، به‌ڵام دیسان نه‌یانهیشت بگاته یه‌كشه‌ممه وه‌ك ئه‌وه‌ی پێیان گوترابێت؛ ده‌بێت هه‌ر ئه‌م شه‌و ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی كه ئاماده كراوه ده‌بێت بڵاوبكرێته‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی گفتۆگۆی زۆر كرا بۆ دواخستنی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كه تا رۆژی یه‌كشه‌ممه كه ده‌وامی فه‌رمییه به‌ڵام دیاره بڕیاری پێش وه‌خته بووه.
هاوڵاتیانی كوردستان؛
ده‌مانه‌وێ ئه‌وه بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرا بكه‌ین؛ ئێمه وه‌ك به‌شیك له ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ده‌سته، ئه‌و په‌یامه‌ی به‌ناوی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ بڵاوكراوه‌ته‌وه، ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌ڵێین: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گوزارشت له‌ڕای هه‌موو ده‌سته ناكات و ته‌نها ڕای لایه‌نێكی سیاسیه كه ناوی ده‌سته بۆ ئامانچی سیاسی خۆیان به‌كارده‌هێنن و به‌ئاشكراش به په‌یامه‌كه‌ی ده‌سته و ئه‌و په‌له‌په‌ل كردنه‌وه دیاره.
ئێمه ده‌ڵێین: لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی له‌رۆژی یه‌كه‌می رووداوه‌كه‌ی لاله‌زار و بابه‌ته‌كانی تریش هاوكار بوون وه ده‌بوو ده‌سته ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ی بكردبایه ئه‌و كه‌یسه هێشتا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌و نابێت په‌له‌ی تێدا بكرێت.
ئینجا پرسیاری جددی ئه‌وه‌یه: ئه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ده‌سته له‌كوێ بوون كاتێك له‌شه‌ره‌كه‌ی خوڕشید هه‌ركی و هێزه ئه‌منیه‌كان، دوو كه‌س له هێزه‌كان شه‌هید كران و كه‌سی داواكراویش له‌میوانخانه دانرابوو، به‌ڵام ئه‌و تیمه‌ی ناو ده‌سته شتێكیان نه‌وت؟
ئه‌ی كه چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا چه‌ند كه‌سێك هه‌وڵی تیرۆر كردنی ڕۆژنامه‌نوس هێمن مامه‌ندیان دا‌و دواتر هه‌ڵهاتن بۆ شاری هه‌ولێر و ئاسایشی گشتی سلێمانی په‌یامی بڵاوكرده‌وه، بۆچی ئه‌رك پێ سپێردراوانی ئه‌و لایه‌نه سیاسیه‌ی ناو ده‌سته داوایان له‌ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی هه‌ولێر نه‌كرد ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیر بكه‌ن و بیده‌نه دادگا؟.
|