کوردستان

كەشناسی: وەرزی بارانی ئەمساڵ کۆتایی بە وشکەساڵی دەهێنێت

نهانیوز-هەواڵەکان

بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، ئەمساڵ زووتر بارانبارین دەستپێدەکات و کۆتایی بەوشکەساڵی دێت.

كەناڵی (سۆمەریە نیوز) بڵاویکردەوە"بە پێی پێشبینییەکانی شارەزایانی کەشناسی عێراق، ئەمساڵ زووتر لە وادەی خۆی وەزری بارانبارین دەستپێدەکات، تەواوی کانیاو و ڕووبارەکان و سەرچاوە ئاوییەکانی دیکە دەبوژێنەوە و کۆتایی بە وشکەساڵی دێت".

هەر بە پێی پێشبینییەکان، ئاوی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات لە ماوەی دوو هەفتەدا و لە یەکەم بارانبارین بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوە بە خۆیەوە دەبینێت.

بەشێکی زۆری شارەزایانی کەشناسی لە هەرێمی کوردستان دەڵێن: وەرزی بارانی داهاتوو باش دەبێت و ساڵێکی باراناوی دەبێت لە هەرێمی کوردستان و عێراق، کەشوهەوای زەریای جەمسەری باکوور و زەریای ئەتڵەسی لە بەرژەوەندیی ناوچەکەدا دەبێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە چەند ساڵێکە وشەکەساڵی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و زۆربەی بەنداوەکان ئاوی پێویستیان تێیدا نەماوە.

 
2025-09-06
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.