بەغدا بریارێکی نوێی لە بارەی کارتی نیشتمانیەوە دەرکرد
نها نیوز – هەواڵەکان
وەزارەتی ناوخۆی عیراق، بریارێکی نوێی لە بارەی کارتی نیشتمانیەوە دەرکردو لە سەرەتای ساڵەوە جێبەجێ دەکرێت بە پێی بریارەکە، دەتوانرێت منداڵ دەستبەجێ دوای لەدایكبوونی كارتی نیشتمانی بۆ دروستبكرێت.
ئەحمەد حەدید، بەڕێوەبەری رەگەزنامە و زانیاریی شارستانیی عیراق ئاشکرای کرد، لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە سیستمێكی نوێ بۆ دروستكردنی كارتی نیشتمانی كاریپێدەكرێت و تێیدا بەشی وردبینی ناوەندی كارا دەكرێت، كە توانای وردبینكردنی مامەڵەی سەرجەم فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی هەیە و ژمارەیان 328 فەرمانگەیە، لەگەڵ 21 بەشی تۆماركردنی ناوەندی و هەشت نووسینگە لە باڵیۆزخانەی عیراق.
ئەحمەد حەدید، ئەوەشی ئاماژەی بەوەشکرد، لە سیستمە نوێیەكەدا خزمەتگوزاری و ئاسانكاری زیاتر بۆ هاووڵاتییان دەستبەردەكرێت، هەروەها تێیدا دەتوانرێت لەدوای لەدایكبوونی منداڵ دەستبەجێ كارتی نیشتمانی بۆ دروستبكرێت، پێچەوانەی سیستمی ئێستا، كە ناتوانرێت كارتی نیشتمانی بۆ منداڵانی خوار 12 ساڵ دەربهێنرێت.
|