کوردستان

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم چارەنووسی هاووڵاتییە ئەمریكییەكەی لالەزار بۆ نها نیوز ئاشكرادەكات

نها نیوز – هەواڵەکان

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم چارەنووسی هاووڵاتییە ئەمریكییەكەی لالەزار ئاشكرادەكات و دەڵێت، ئەو کەسە کەسێکی بەکرێگیراو بوەو ئەرکی مەشق و راهێنانی سەربازی بووە بە میلیشیای دووپشک و یاسای بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.

ئەمرۆ هەینی عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەت دا بە نها نیوزی راگەیاند، شەوی روداوەکەی لالەزاردا لە 22ی ئابی 2025 هاووڵاتییەکی ئەمریکی بە ناوی برایان ویڵسن لە دەستگیرکراوە  کە مەشق و راهێنانی بە هیزی لە یاسادەرچووی دووپشک کردوە.

عەقید سەلام  ئاماژەی بەوەدا، پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵ برایان ویڵسن دانی بەوەدا ناوە، کە خۆی سەربەخۆ و بەبێ ئاگاداری و رەزامەندیی وڵاتەکەی کە ئەمریکایە هاوکار بوە لە دروستکردن و مەشق و راهێنانی مەیدانی بە میلشیایەکی چەکداری نایاسایی بە ناوی (هێزی دوپشک).

وتیشی،  ئەو کەسە کەسێکی بەکرێگیراو بوەو ئەرکی مەشق و راهێنانی سەربازی بووە بەو هێزە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دەستگیرکراوە و ئێستا لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگیراوە و یاسای بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.

شه‌وی 22ی8ی2025، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی دادگا و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران چوونه‌ لاله‌زار، به‌ڵام له‌یاساده‌رچووان  ئاماده‌نه‌بوون خۆیان راده‌ستبكه‌ن و به‌هۆیه‌وه‌ شه‌ڕ‌ه‌ ته‌قه‌ روویدا، دوای چه‌ند سه‌عاتێك لاله‌زار كۆنترۆڵكرا و تۆمه‌تبارانیش له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ لاهور جه‌نگی بورهان و براكانی ده‌ستگیرکران.

 
2025-09-05
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.