ئەندام پەرلەمانێک چارەسەری بنەرەتی ناکۆکیەکانی بەغدا و هەولێر دەخاتە روو
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەندامێكی لیژنەی نەوت و غاز رایگەیاند، ناکۆکییە سیاسییەکان وایکردووە، پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز دوابخرێت، دەشڵێت "دەرکردنی ئەو یاسایە ناکۆکییەکانی نێوان بەغدادو هەولێر یەکلایی دەبێتەوە."
عەلی مەشكور، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "العهد" رایگەیاند، نوێنەری هەولێر لە گفتوگۆکان بەهێزترە لە دانوستانکارەكانی بەغداد، جەختیشیکردەوە لەوەی، دەبێت کاربکرێت بۆ گۆڕینی ستراتیژی دانوستان لەگەڵ هەولێر.
مەشکور، لە بەشێكی تری قسەكانیدا رایگەیاند: بەردەوامی بە قاچاغبردنی نەوتی هەرێم، بەهۆی كۆنتڕۆڵ نەكردنی دەروازەكانی هەرێمە لەلایەن بەغدادەوە، كە ژمارەی دەروازە نافەرمییەکانی گەیشتووەتە (٢٦) دەروازە.
ئەو ئەندام پەرلەمانە دەشڵێت " هەرێمی كوردستان كوڕێكی یاخییەو بەغداد نازانێت مامەڵەی لەگەڵ بكات".
|