کوردستان

مەزڵوم عەبدی لەگەڵ فەرماندەی سێنتکۆم كۆبوەتەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

فەرماندەی گشتی هەسەدە لەگەڵ فەرماندەی فەرماندەیی ئەمریکا(سێنتکۆم) کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە بەردەوامی کاری هاوبەش لە دژی تیرۆر کرایەوە.

ئاژانسی هاوارنیوز، نزیك لە هەسەدە، بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی ئەیلوولی 2025، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە لەگەڵ ئەدمیراڵ براد كوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا كە بە سەردانێك لە رۆژئاوای كوردستانە، كۆبوەتەوە.

بەپێی ئاژانسەكە، لە كۆبونەوەكەدا، ئەدمیراڵ براد كوپەر جەختی لە پابەندبونی ئەمریكا بۆ پشتیوانیكردنی هەسەدەو بەردەوامیان لە كاری هاوبەش لە دژی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی كەمپەكان و زیندانیانی داعش كردۆتەوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێی پێشهاتەكانی گفتوگۆی نێوان هەسەدەو دیمەشق كراوەو مەزڵوم عەبدی جەختی لەوە كردۆتەوە كە ئەوان پابەندن بە بەردەوامی پڕۆسەی دانوستان و جێبەجێكردنی رێككەوتننامەكەی 10ی ئازار. 

2025-09-04
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.