کوردستان

ساڵح موسلیم: بەکەمتر لە سیستەمی لامەرکەزییەت بۆ رۆژئاوا رازی نابین

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەندامێكی دەستەی سەركردایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتی سووریا (پەیەدە)ـش دووپاتی دەكاتەوە، بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ ڕۆژئاوای كوردستان، ڕازی نابن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی شەرقولئەوسەت، ساڵح موسلیم، ئەندامێكی دەستەی سەركردایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتی سووریا (پەیەدە) ڕایگەیاندووە، جگە لە بەردەوامی گفتوگۆ و دانووستانەكان لەگەڵ دیمەشق و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی سیاسیی دادپەروەرانە كە ئەركێكی هەمەلایەنە، بیر لە هیچ شێوازێكی دیكە ناكەینەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بە كەمتر لە لامەركەزییەت بۆ ڕۆژئاوای كوردستان ڕازی نابین، ئەگەر دیمەشق سیستمی لامەركەزی ڕەت بكاتەوە، ئەوا بیر لە بژاردەی دیكە دەكەینەوە.

هاوكات پەیەدە لە ڕاگەیێنراوێكدا داوا لە هێزە نێودەوڵەتییەكان دەكات كە بۆ پاڵپشتیكردنی ئاشتی و پاراستنی خەڵكی سڤیل، دەستەبەری گەڕانەوەی ئابڕوومەندانەی ئاوارەكانی عەفرین و ناوچەكانی دیكە بكەن بۆ زێدی خۆیان.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە سەرچاوە دیپلۆماتكارییەكان لە دیمەشق باس لەوە دەكەن، فشارەكانی ئەمریكا و فەرەنسا لەسەر دیمەشق و هەسەدە بۆ بەرەوپێشبردنی گفتوگۆكان زیادی كردووە، هەردوولایەن هەوڵ بۆ ئەوە دەدەن ڕێگەچارەیەكی سیاسی بێ سەپاندنی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بدۆزنەوە.

 
2025-09-04
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.