کوردستان

نەخۆشخانەی سمارت دەنگۆیەک لەسەر لێدوانێکی دکتۆر عەبدولواحید رەتدەکاتەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

دوای ئەوەی وا بڵاوکرایەوە کە دکتۆر عەبدولواحید چارەسەری شێرپەنجەی لە سلێمانی راگەیاندووە، نەخۆشخانەی سمارت دەنگۆکە رەتدەکاتەوە و بە نها دەڵێت "دەنگۆکە بەوجۆرەیە نییە، بەڵکو بەوجۆرەیە کە سلێمانی بووەتە؛ قیبلەی زانست".

ئەمڕۆ پێنجشەممە، پاش ئەوەی نەخۆشخانەی سمارت "گەورەترین و یەکەمین لووتکەی شێرپەنجەی مەمك لەسەر ئاستی عێراق" لە تاوەرەکەی ئەنجامدا و تیایدا د. عەبدولواحید محەمەد گوایە لە کۆنگرەیەکدا لەو کۆنفرانسە وتویەتی "سلێمانی بوەتە قیبلەی چارەسەری شێرپەنجە".

لەوبارەیەوە نەخۆشخانەی سمارت لە گفتوگۆیەکەدا لەگەڵ پەیامنێری نها نیوز (تەلار ئەحمەد) باسی ئەو لێدوانەیان کرد و، نەخۆشخانەکە رایگەیاند "ئەگەر دکتۆر عەبدولواحید بابەتی لەو جۆرەیەی وتبێت لە پەیجی تایبەتی خۆمان دایدەنێین، بەڵام ئەم بەیانییە کۆنفرانسێکی پزیشکی کە چەندین وڵات بەشداری کردبوو، دکتۆر وتویەتی؛ کاتێک رووداوێکی نەخوازراو روودەدات دەیکەن بە هەڵا، بەڵام باسی ئەو دیوە باشە ناکەن کە سلێمانی بووەتە قیبلەی زانست".
 
2025-09-04
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.