قوباد تاڵەبانی ئەنجومەنی وەزیران دەهەژێنێت
نها نیوز – هەواڵەکان
قوباد تاڵەبانی لەوەڵامێکدا بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی رووداوەکەی لالەزارەوە دەڵێت، ئەوەی لەسلێمانی روویدا پووچەڵكردنەوەی ئاژاوەگێڕیی بوو.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەكۆبوونەوەی ئاسایی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، بە وردی باسی رووداوەكەی رۆژی 22ی ئابی 2025ی سلێمانی كرد و وتویەتی "هەوڵ هەبووە پشێوی و ئاژاوەی گەورە لە سلێمانی دروستبكرێت و لەچوار كاتی جیاوازدا پیلان هەبوو بۆ تیرۆركردنی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان".
راشیگەیاندووە "ئەوەی لەسلێمانی كرا پووچەڵكردنەوەی پیلانی ئاژاوەگێڕیی و چەسپاندنی یاسا بوو، لەئێستاشدا رێكاری یاسایی دەگیرێتەبەر بۆ یەكلاكردنەوە ئەو بابەتە".
|