کوردستان

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە، لە کۆبونەوەکەدا باسی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و کۆبونەوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا دەکرێت. 

ئەمرۆ چوار شەممە 3 ی ئەیلولی 2025 کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی کۆبوونەوەی ئاسایی وهەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دوای  مانگێک بەڕێوەدەچێت، کە دوو تەوەر لەخۆدەگرێت .

بە گوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکە تەوەری یەکەم، تایبەتە بە گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر بنەمای کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی نێوان وەفدی دانوستانکار و لیژنەی هاوبەشی هەردوولا لەسەر دۆسیەی داهاتی نانەوتی وهەناردنەکردنەوەی نەوت و هەروەها پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

هەروەها تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە خستنەڕووی پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە پێداویستییەکانی جێبەجێکردنی سیستمی نوێی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری.

 
2025-09-03
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.