کوردستان

لە بارەی روداوەکەی قەڵاچوالان وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەداخەوە ئەمڕۆ لە خولی 89 ی کۆلێژی سەربازی قەلاچۆلان لەکاتی مەشقی چەکی کاریگەرلە قەلاچۆلان، تەقینەوەیەک رویداوە، لە ئەنجامدا خوێندکارێک گیانی لە دەستدا و 3 خوێندکار بریندار بوون. 

دەقی راگەیەندراوەکە:

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگە

بەداخەوە ئەمڕۆ ٣ شەممە ٢ی ئەیلولی ٢٠٢٥ لە خولی(٨٩) کۆلێژی سەربازی قەلاچۆلان لەکاتی مەشقی چەکی کاریگەر کە بەشێک بووە لە پڕۆگرامی خوێندنی خولی(٨٩) کۆلێژی سەربازی قەلاچۆلان، تەقینەوەیەک روویداوە لە ئەنجامدا(٣)خوێندکار بریندار دەبن و خوێندکارێکیش گیانی لەدەست دا کە سەرجەمیان سەر بە سوپا و  وەزارەتی بەرگری عێراق بوون.
بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی وەزارەتی بەرگری عێراق و کۆلێژی سەربازی قەلاچۆلان و خانەوادە و هاوڕێیانیان دەکەین، هیوای زوو چاکبونەوەش  بۆ بریندارەکانی ئەم رووداوە نەخوازراوە دەخوازین.

ٳنا للە و ٳنا ٳلیە راجعون
   وەزارەتی پێشمەرگە 
   ٢ی ئەیلولی ٢٠٢٥

 
2025-09-02
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.