شارەوانیی سلێمانی هۆشداری دەداتە ئەو فەرمانبەرانەی داوای زەوییان کردووە
نها نیوز - هەواڵەکان
شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، لیژنەکانیان دەستیان بە وردبینیکردنی فۆرمی داواکاریی فەرمانبەران کردوە و هۆشداریش دەداتە ئەو فەرمانبەرانەی داوای زەوییان کردووە.
دەقی ئاگادارییەکە:
ئاگادارییەک لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانییەوە"
پاش ئەوەی لە لایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەستکرا بە دابەشکردنی زەوی بەشێوەی تیروپشکی ئەلیکترۆنی لە ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٨/٢٨، لە ئێستادا لیژنەکانی دابەشکردنی زەوی هەڵدەستن بە کاری وردبینیکردن بۆ فۆرمی داواکاری بە زەوی فەرمانبەران.
"داواکارین لە سەرجەم فەرمانگەکان کە فەرمانبەرانیان ئاگاداربکەنەوە لەم خاڵانەی خوارەوە".
١- ئەگەر فەرمانبەر پێشتر سوودمەند بووە و فۆڕمی پڕکردۆتەوە و زانیاری دروستی نەداوە.
٢- ئەگەر فەرمانبەری گرێبەست فۆڕمی پڕکردۆتەوە و بەهەڵە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەی بەرزکراوەتەوە بۆ وەزارەتەکەی خۆی.
٣- ئەگەر فەرمانبەر خزمەتی فعلی ٨ساڵ کەمتر بێت و فۆڕمی پڕکردبێتەوە بە هەڵە و بەسەر لیژنەی بەڕێوەبەرایەتییەکەیاندا تێپەڕیبێت.
٤- ئەگەر هاتوو هەردوو هاوسەر فەرمانبەربن و هەردوولا فۆڕمیان پڕکردبێتەوە.
"پێویستە بە نوسراوی فەرمی فەرمانگەی پەیوەندیدار ئاگادارمان بکاتەوە بە پێچەوانەوە بەپێی ئەو بەڵێننامەیەی کە پڕی کردۆتەوە لە کاتی پێشکەشکردنی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی تووشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبن وە هەروەها پێویستە فەرمانبەرانی فەرمانگەکان ڕاستەوخۆ سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی نەکەن بۆلای لیژنەی دابەشکردنی زەوی بەڵکو هەر داواکارییەک یاخود پرسیارێک یاخود کێشەیەکیان هەبێت لیژنەکانی خۆیان ئاگادار بکەنەوە و ئەوانیش بەرزی بکەنەوە بۆ سەرۆکایەتیمان چونکە دەبێتە هۆی لۆد و قەرەباڵغی لە فەرمانگەکەمان".
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی
٢٠٢٥/٨/٣١
|