کوردستان

بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی گرنگی بڵاوکردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆتا رۆژی کۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکراتی وڵاتانی عەرەبی لە سلێمانی کە سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکە هەڵبژێردرا، رایگەیاند" هەبوونی زۆرترین حزبی ئۆپۆزسیۆن و رۆژنامەنووس و چالاکوان لە سلێمانی نیشانەی هەبوونی دیموکراسیە لە سلێمانی".

ئاماژەی بەوەشکرد کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان قوربانی زۆری داوە بۆ ئازادی و وتی" باوەڕمان بە کردارە نەک قسەکردن، چونکە خەڵک چاوەڕوانی کردارمان لێدەکات".

راشیگەیاند" نیگەرانم لەبارەی کەمایەتییەکان لە سوریا، خەمی خوشک و برا کوردەکانمە لە سوریا و هیوادارین حکومەتی سوریا گشتگیر بێت
 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند" شاری سلێمانی هەمیشە خزمەتی بە خەباتی کورد کردووە و لەم روانگەیەشەوە ئێمە تەنها بە قسە باس لە ئازادی ناکەین، بەڵکو بە کرداریش کاری بۆ دەکەین،  زۆرترین حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان و چالاکوانانی مەدەنی لە شاری سلێمانین".

ئاماژەی بەوەشدا" بۆ یەکڕیزی و چاکسازی و دادپەروەری کار دەکەین و خەڵک چاوەڕێی کردارمان لێ دەکات".

 
7کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.