کوردستان

بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی دیکەی کرد

نها نیوز - هەواڵەکان

سەرۆكی یەكێتی جێگری سەرۆكی جەهەپە کە گەورەترین حزبی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە لە سلێمانی كۆبونەوە.

ئەمشەو چوارشەممە، نوسینگەی سەرۆكی یەكێتی، لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت "بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی حزبەكە لە سلێمانی پێشوازی لە نامیق تان، جێگری سەرۆکی جەهەپە کرد".

لە كۆبونەوەی نێویانیاندا كە قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبون "باس لە پەیوەندییە لە مێژینەکانی نێوان هەردولا و پەرەپێدانی کراوە".

ئەوەش هاتووە "بافڵ تاڵەبانی پەرۆشی یەکێتی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دوپاتکردەوە و وتی؛ بەهەمان سیاسەتی مام جەلال لە هەوڵداین تاوەکو ئەم هەوڵە نیشتمانییە بە هەموو لایەکمانەوە سەربخەین و رۆحیەتی پێکەوەیی و برایەتی نێوان گەلانی ناوچەکە ببوژێنینەوە".

لای خۆیەوە، جێگری سەرۆکی جەهەپە بە گرنگییەوە ئاماژەی بە رۆڵی مام جەلال لە ناوچەکە دا و هیوای خواست ئەم هەنگاوە ئەرێنییانە لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی ببنە هۆکاری کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی.
 
2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.