بافڵ تاڵەبانی لەسەر دۆخی ئێستا پەیامێکی گرنگی راگەیاند
نها نیوز - هەواڵەکان
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی رایگەیاند، یه‌كێتی به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵه بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌مه زیاتر نه‌خرێته مه‌ترسیه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له سلێمانی پێشوازی له د. له‌تیف جه‌مال ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق كرد.
تاوتوێكران له‌دیدارێكدا كه قوباد تاڵه‌بانی و ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ئاماده‌یبون پێشهات و گۆڕانكارییه سیاسی و ئه‌منییه‌كانی وڵات و ناوچه‌كه تاوتوێكران.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له چاره‌سه‌ركردنی هه‌مو ئه‌و كۆسپانه كرایه‌وه كه بونه‌ته رێگر له ناردنی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها پێویستیی پابه‌ندبونی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به رێككه‌وتنه‌كان به پێویست زانرا.
لای خۆیه‌وه، سه‌رۆكی یه‌كێتی پێزانینی بۆ رۆڵ و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌رۆك كۆمار ده‌ربڕی بۆ نزیككردنه‌وه‌ی بۆچونه‌كان و وتی، "یه‌كێتی به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵه تاوه‌كو ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌مان له‌مه زیاتر نه‌خرێته مه‌ترسییه‌وه".
|