کوردستان

وتەبێژی یەکێتی زانیاری نوێ لەبارەی مووچە ئاشکرا دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

وتەبێژی یەکێتی دەڵێت"پرسی مووچە بەرەو کۆتایی دەچێت"، لەبارەی ڕووداوەکانی هەفتەی رابردووی سلێمانیش دەڵێت " ئەوپرسە ئێستا لەبەردەم دادگا و دەسەڵاتی هەرێمە، هیوادارین یاسا سەروەربێت و حکومەتی هەرێم بڕیارەکانی دادگا جێبەجێ بکات".

ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئاب کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" کۆنفرانسێکی گرنگ لە سلێمانی بەڕیوەدەچێت و یەکێتی وەک حزبێکی سەرەکی بەشدارە، و سەرۆکی یەکێتی یەکیکە لە دەستەی بەڕیوەبەران و دانانی ئەم کۆنفرانسە".

لەبارەی پرسی مووچەوە، کاروان گەزنەیی ڕایگەیاند" یەکێتی وەک هێزێکی سیاسی بەشدار لەم پرسەدا هەوڵی باشی داوە بۆ دەستەبەرکردنی سەرجەم شایستەکانی هەرێم، و پێشتریش سەرۆکی یەکێتی بەنوێنەرایەتی سەرجەم لایەنەکان چۆتە بەغدا و هەوڵی جدی بۆ ئەم مەبەستە داوە".

ڕاشیگەیاند" وەک یەکێتی هاوخەمین لەگەڵ ئەم بابەتە و ئومیدەوارین پرسەکە بەرەو چارەسەری کۆتایی بچێت، و هیوادارین هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی لەم بارەیەوە، چونکە مووچە مافێکی سەرەتایی و سەرەکی مووچەخۆرانە و دەبیت بۆیان دەستەبەر بکرێت".

سەبارەت بە ڕووداوەکانی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی، کاروان گەزنەیی ڕایگەیاند" ئەوپرسە ئێستا لەبەردەم دادگا و دەسەڵاتی هەرێمە، هیوادارین یاسا سەروەربێت و حکومەتی هەرێم بڕیارەکانی دادگا جێبەجێ بکات، وە داواکارین هەموو دەستوەردانیکی حزبی لەم بابەتەدا دووربخرێتەوە و یاسا کاری خۆی بکات".

 
5کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.