کوردستان

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

دەزگای ئاسایش رایگەیاند، زنجیرەپلانێکی هاوبەش لەنێوان لاهور شێخ جەنگی و ئەژی ئەمین بۆ تێکدانی سەقامگیریی سلێمانی هەبووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئاب دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی لەسەر ڕووداوەکانی لالەزار بڵاوکردەوە، و بەڤیدیۆ دانپێدانانی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کەلە لالەزار دەستگیر کرابوون.

بەپێی بڵاوکراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئامانجی ئەو گروپەی لە لالەزاربوون کردنە ئامانجی چەند کەسایەتییەک بووە لە سلێمانی، و پلانەكە دروستكردنی ئاژاوە و پشێوی و بە ئامانجگرتنی كەسایەتی ئەمنی، سیاسی و كارمەندی حكومی بووە.

هەر لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، دادگا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ژمارەیەك كەس دەركردووە كە گومان دەكرێت دەستیان هەبووبێت لە سەرپەرشتی و رێكخستنی هەوڵەكان.

لەم وێنانەدا سەرجەم وردەکارییەکان ببینە.

 

6کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.