کوردستان

زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی 7 و دواتر ئاشکرا کرا

نهانیوز-هەواڵەکان

پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا لەبارەی مووچەی مانگی 7 و مووچەكانی دواتر ئاشکرای دەکات کە لەگەڵ عێراق لە ڕێككەوتنی تەواو نزیكن و دەشڵێت: هەموو جیاوازییەكەی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر باج و ڕسوماتە.

شوان كەلاری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ میدیاكان ڕایگەیاند" دەبوو شاندی هەرێم گفتوگۆ لەسەر داهاتی نانەوتی بۆ مانگی 6 نەكات، چونكە ئەوە ڕێككەوتنی لەسەر كراوە و هەرێم ڕایگەیاندووە ئەو بڕە پارەیە ڕادەستی عێراق دەكەن، كە بڕەكەی دیاری كراوە".

وتیشی" وەك پێشتر ڕامگەیاندبوو، كە لەسەر مووچەی مانگی 6 هیچ كێشەیەك نییە و خەرج دەكرێت، ئەمڕۆش ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرج كردنی دا".

ئاماژەی بەوەشدا، بۆ مووچەی مانگی 7 و مووچەكانی دواتر لەگەڵ عێراق لە ڕێككەوتنی تەواو نزیكین، چونكە بڕەكە كەجیاوازی بۆچوونی هەرێم و عێراقی لەسەرە ئەوەندە نییە تاوەكو مووچەی لەسەر ڕابگیرێت، چونكە هەموو جیاوازییەكە نزیكەی 20 بۆ 30 ملیار دینارە.

وتیشی" گفتوگۆكان لەسەر بەشێك لە داهاتی نانەوتییە، چونكە لەسەر داهاتی نانەوتی ڕێككەوتن كراوە كە ئەوەی داهاتی فیدڕاڵین 50%ی بدرێتەوە بە عێراق، بەڵام ئەوەی بۆچوونی جیاواز ماوە لەسەری بابەتی باج و ڕسوماتە، كە پارەیەكی زۆر نییە و نزیكەی 30 ملیار دینارە".

جەختیشی كردەوە، ئەگەر هەر ڕێككەوتن نەكرا، ئەوا عێراق دەتوانێت ئەو 20 بۆ 30 ملیارە ببڕێت و ئەوەی تری كە نزیكەی ترلیۆنێك دینارە بۆ مووچە بینێرێت، چونكە ناكرێت بۆ ئەو بڕە كەمە مووچە ڕابگیرێت.


2025-08-26
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.