پیلاندارێژەری سەرەکی یاخیبوونەکەی لالەزار ئاشکرا بوو
نهانیوز-هەواڵەکان
میدیای کەناڵ 8 ئاشکرایکرد، ئەژى ئەمین پیلانداڕێژەرى یاخیبوونەکەى لالەزار بووە و هەروەها پیلانداڕێژەری سەرەکی بووە لە هێرشەکەی سەر ماڵی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە هەولێر لە ساڵی 2022.
بە پێی زانیارییەکان کە لە سەرچاوەی ئەمنییەوە دەستکەوتوە، لاهور شێخ جەنگی، چەندین مانگە بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند لایەنێکی دیکە و بەتایبەتی ئەژی ئەمین، کە لە هەولێرە، هەوڵی پیلانگێڕیی دژ بە سلێمانیان داوە وهەموو ئامادەکارییەکی سەربازییان کردووە، هەموو جۆرە چەکێکی قورس و سووک، درۆنی چاودێری و بۆمبڕێژکراو، ئار پی جی، تەنانەت نیشانشکێنی بێدەنگیان داوەتە خەڵکی راهێنراو بۆ جێبەجێکردنی ئەم پیلانە لەناوسەنتەری شار و شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵک.
دەزگای ئاسایش لە زانیارییەکاندا، ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە، کە ئەژی ئەمین، وەک بەرپرسێکی باڵای ئەنجوومەنی ئاسایش خۆی ناساندووە و لە هەولێر دادەنیشێت، هەموو جۆرە چەک و کەلوپەلێکی سەربازیی بۆ ئەم گرووپەی لالەزار لە سلێمانی و دەروبەری دابینکردووە، هەروەک چۆن ئەوەش پشتڕاستکراوەتەوە، پیلانداڕێژەری سەرەکی بووە لە هێرشەکەی سەر ماڵی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە هەولێر لە ساڵی 2022
ئەژی ئەمین دوو فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە، یەکێکیان بە ماددەی 56 لە یاسای سزادانی عێراقییە، کە هەوڵدانە بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی، فەرمانەکەى دیکەی بەگوێرەى ماددەی 406ـە لە یاسای سزادانی عێراقییە، کە تایبەتە بە هەوڵدان بۆ تیرۆر و نانەوەی پشێوی و کوشتنی خەڵکی سڤیل.
چاودێرێکی سیاسی لە سەرچەواشەکارییەکانی میدیای پارتی رایگەیاند، سەغڵەت بوونی پارتی و ئەو شاڵاوە ناڕەواییەی دژی سلێمانی و پڕۆسەی جێبەجێکردنی یاسا دەیکا، بۆ ئەوەیە خیانەتی سەدە لە 31ی ئابی 1996 و قوربانیەکانی و هەروەها بابەتی بێمووجەیی و هەناردەکردنی نەوت لەبیری خەڵک بباتەوە.
|