کوردستان

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، بریارێکی نوێی دەرکرد

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی قەرزی پێشینەی هاوسەرگیری بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، بڕیارێکی نوێی دەرکرد .

بەپێی گشتاندنێکی رەسمی  کە بە ئیمزای، وەزیری دارایی و ئابووری دەرچووە و ئاڕاستەی سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت کراوە، بڕیاردراوە بە بەخشینی پاشماوەی قەرزی پێشینەی هاوسەرگیری لە ئەستۆی ئەو کەسانەی کە خاوەن پێداویستیی تایبەتن.

لە رێنماییە داراییەکەداهاتووە، کە لێخۆشبوونەکە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە پێش ساڵی 2013 پێشینەی هاوسەرگیرییان وەرگرتووە، واتە پێش دەرچوونی بڕیاری راگرتنی پێشینەکە

ئەم بڕیارە پاڵپشتە بە نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاگادار کردووەتەوە بۆ کارکردن بەپێی ئەم رێنماییە نوێیە و جێبەجێکردنی.

 
2025-08-26
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.