کوردستان

زانیاری لە سەر داخستنی چاڤیلاند ئاشکرا کرا

نهانیوز-هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باج رایگەیاند، بەنووسراوێکی فەرمی قایمقامییەتی سلێمانیان ئاگادار کردوەتەوە کە دەبێت چاڤی لاند دابخرێت ، دەشڵێت "ئەگەر خاوەنی کۆمپانیا نەیتوانی باجی حکوومەت بدات، ئەوە دەست بەسەر کۆمپانیای چاڤیلاند و پڕۆژەی چاڤیلاندا دەگیرێت".

هاوڕێ بەختیار، بەڕێوبەری پشکنینی باج لە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی باجەکان بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، وەکوو بەڕێوبەرایەتی گشتیی باجەکان، بە نووسراوێکی فەرمی قایمقامییەتی سلێمانیمان ئاگادار کردەوە کە دەبێت چاڤی لاند دابخرێت، دواتر بڕیارەکە جێبەجێ کرا و پڕۆژەکە داخرا."
  ئاشکراشیکرد، ڕاستە پڕۆژەی چاڤیلاند لە پێدانی باج بەخشرابوو، بەڵام کۆمەڵێک بەرپرسیارێتی دیکە لەسەر خاوەنی چاڤیلاند هەبوو کە دەبوو لەکاتی خۆیدا جێبەجێیان بکات و نەیکردووە.

وتیشی " شاسوار عەبدولواحید کە خۆی بە خاوەنی کۆمپانیا و پڕۆژەی چاڤیلاند ناساندووە بانگەشەی ئەوەی دەکرد هەر بە ویست باج نادەم و هانی هاووڵاتییانی دەدات کە باج نەدەن، هەروەها سکاڵاشی تۆمار کرد دژی بەڕێوبەرایەتی باجەکان و لە دادگە سکاڵاکەی دۆڕاند.جەختی لەوەشکردەوە، وەکوو بەڕێوبەرایەتی گشتیی باجەکان، بە نووسراوێکی فەرمی قایمقامییەتی سلێمانیمان ئاگادار کردەوە کە دەبێت چاڤی لاند دابخرێت، دواتر بڕیارەکە جێبەجێ کرا و پڕۆژەکە داخرا."

لە کۆتاییدا راشیگەیاند، ئەگەر خاوەنی کۆمپانیا نەیتوانی باجی حکوومەت بدات، ئەوە دەست بەسەر کۆمپانیای چاڤیلاند و پڕۆژەی چاڤیلاندا دەگیرێت هاوکات لە زیادکردنی ئاشکرادا حکوومەت باجی ساڵانەی لێ هەڵدەگرێتەوە پاشان پارەکەی دیکە بەسەر خاوەن پشکەکاندا دابەش دەکرێت."

 
2025-08-26
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.