نهانیوز-هەواڵەکان
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان دوا زانیاریی لە سەر پێکهێنانی حکومەت ئاشکرا کردو ڕایگەیاند، دابەشکردنی پۆستەکانی تا ئاستێکی زۆر یەکلایی بوەتەوە ، لەبارەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و پرسی مووچە وتیشی "ئەوەی بەغدا بەرامبەر خەڵکی کوردستان دەیکات، برسیکردنی خەڵک و فشارخستنەسەرە.
ئەمڕۆ دوشەممە25ی ئابی2025 محەممەد مەحمود، وتەبێژی پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، شاندی هاوبەشی یەکێتی و پارتی لەسەر پرەنسیپەکانی پێکهێنانی حکومەت گەیشتونەتە ڕێککەوتن و دابەشکردنی پۆستەکانیش تا ڕادەیەکی زۆر یەکلایی بوەتەوە.
وتیشی "چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی داهاتودا، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێرێت و دەستبەکارەکانی بکات."
سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت راشیگەیاند، ئەگەر سەرۆکایەتی پەرلەمان پێکبهێنرێت، ئەوا پرۆسەکانی دیکە بەپێی کات و ڕێکاری یاسایی خۆیان بەڕێوەدەچن.
ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە ڕێگەی دیالۆگ و بەپێی دەستور لە نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر بکرێن، نەک بە بیانو هێنانەوە بۆ دواخستنی چارەسەر، دەشڵێت " ئەوەی بەغدا بەرامبەر خەڵکی کوردستان دەیکات، برسیکردنی خەڵک و فشارخستنەسەرە، ئەگەرنا ڕێککەوتنی باش لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە لهماوهی 103 رۆژی رابردوودا حكومهتی ههرێمی كوردستان تهنها یهك مووچهی بۆ مووچهخۆرانی خهرجكردوه، لهكاتێكدا مووچهخۆرانی ههرێم سێ مووچهی ئهمساڵیان لای حكومهتهو كاتی دابهشكردنی مووچهی مانگی حوزهیرانیش نادیاره.