تائێستا شاسوارعه‌بدولواحید به‌هۆی پشكه‌كانی چاڤیلانده‌وه 70 سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كراوه
نهانیوز-هەواڵەکان
سکاڵاکانی سەر شاسوارعه‌بدولواحید ژمارەی پێوانەیی شکاند له‌ماوه‌ی 13 رۆژی رابردوودا 30 سكاڵای نوێ له‌لایه‌ن خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤیلانده‌وه له‌سه‌ر ناوبراو تۆمار كراون و كۆی سكاڵاكانیش بۆ 70 سكاڵا به‌رزبووته‌وه، یه‌كێك له‌پارێزه‌رانی خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤیلاند دەشڵێت "ئەو 70 سکاڵایە تەنها لەسەر پشکەکانەی چاڤیلاندە، لەبارەی دۆسییەکانی دیکەی وەک قەرز و تۆمەتەکانی دیکەی هەژمار نەکراوە."
یه‌كێك له‌پارێزه‌رانی خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤیلاندم ئاشکرای کرد، تائێستا شاسوارعه‌بدولواحید به‌هۆی پشكه‌كانی چاڤیلانده‌وه 70 سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كراوه كه پێشتر 40 سكاڵا بووه‌و دوای ده‌ستگیركردنی 30 سكاڵای نوێشی له‌سه‌ر تۆمار كراوه.
وتیشی " ئه‌و 70 سكاڵایه ته‌نها له‌سه‌ر پشكه‌كانه‌ی چاڤیلاند له‌سه‌ر تۆمار كراوه، له‌باره‌ی دۆسییه‌كانی دیكه‌شه‌وه وه‌ك قه‌رز یان ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دروستی كردوه، هێشتا دیارنییه."
هاوکات سەرچاوەیەک رایگەیاند، شاسوار عەبدولواحید 101 ملیار دیناری حکومەتی هەرێمی کوردستان قەرزدارە و دەڵێت، "یەک دینار نادەمەوە".
رۆژی 12ی ئابی2025 له‌لایه‌ن پۆلیسی سلێمانییه‌وه شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌سه‌ر چه‌ند سكاڵایه‌ك ده‌ستگیركراو له‌دوای ده‌ستگیركردنیشی خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤیلاند كه ژماره‌یان نۆ هه‌زار كه‌سه به‌شێكیان به دروشمی ( دز جێگه‌ی زیندانه) خۆپیشاندانیان له‌به‌رده‌م چاڤیلاند له‌دژی ئه‌نجامدا.
|