کوردستان

سەرۆکی حکومەت زانیاری نوێ لەسەر مووچە بڵاودەکاتەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەسەر مووچە ئاشکرای دەکات کە کۆبوونەوەکان لەگەڵ بەغدا چڕبوونەوەتەوە و بەمزوانە هیوادارن بگەنە رێککەوتن.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا  سەبارەت بە پرسی موچە رایگەیاند "وەکو ئاگادارن، هەرێمی کوردستان و بەغدا لە گفتوگۆی چڕدان بۆ چارەسەری کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ئێمە نزیکین، هیوادارین نزیک بین بگەینە چارەسەر، یەکەم ئەولەویەتی حکومەت ئەوەیە چۆن کێشەی مووچە چارەسەر بکات".
 
ەرۆکی حکومەت لەسەر رووداوەکەی لالەزاریش راشیگەیاند "ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە هەموو شتەکان بەشێوەی یاسایی بەڕێوەبچێت. دەبێ سەروماڵی هاووڵاتییان پارێزراو بێت و هەرچی رووبدات، یاسا سەروەر بێت".
 
لەبارەی هەناردەکرنەوەی نەوتیش وتی"هەموو هەوڵی ئێمە ئەوەیە بەزووترین کات ببینین نەوت لە بۆریی هەرێمی کوردستانەوە هەناردە بکرێت".
 
لەبارەی پێکهێنانی حکومەتیشەوە نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند"هیچ وادەیەک دیارنییە، بەڵام گفتوگۆی بەردەوام لەنێوان پارتی و یەکێتی هەیە".


14کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.