خۆڵبارین دەستپێدەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و خۆڵبارین دەکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 25-08-2025 بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتی. لەکاتەکانی ئیوارە ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە.
ئاماژەی بەوەشکراوە کە پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە( 2- 3 ) پلە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
کەشناسی ئاشکرای دەکات کە سبەی سێ شەممە 26-08-2025 کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت, لەکاتەکانی بەیانی تاکوو نیوەرۆ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە.
هەولێر : 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 40 پلەی سیلیزی
دهۆک : 39 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 41 پلەی سیلیزی
سۆران : 39 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان 43 پلەی سیلیزی
|