کوردستان

ئەمریکا ئیفلیج کراو هەولێر دەکەوێتە نێو گرژییەکانی عێراق

نها نیوز - هەواڵەکان

سکای نیوز بڵاویکردووەتەوە، هێزەكانی ئەمریكا لە (عەین ئەسەد) و (ڤیكتۆریا) دەكشێنەوە و روو لە هەولێر و وڵاتێكی عەرەبی دەكەن.

سکای نیوز لەزاری سەرچاوە ئاگادارەكان ئاشکرایکردووە، واشنتۆن بریاریداوە سەرجەم هێزەكانی لە هەردوو بنكەی (عەین ئەسەد) و (ڤیكتۆریا) لە عێراق بكشێنێتەوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، هێزەكانی ئەمریكا لەو دوو بنكەیەوە دەگوازنەوە بۆ هەولێر و وڵاتێكی عەرەبی دراوسێ.

بەێی هەواڵەکەی سکای نیوز بێت، ئەمریكییەكان هاوتا عێراقییەكانیان ئاگاداركردووە لەوەی پرۆسەی كشانەوەی هێزەكانیان خێرا دەكەن و پابەندنابن بەو خشتە زەمەنییەی كە لەچوارچێوەی رێككەوتنی چوارچێوەی نێوان هەردوو وڵاتدا دانراوە.

هاوکات دوو شەممەی رابردوو، سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق باسی لەوەکردبوو، كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی لە عێراق یەكێك لە دەستكەوتەكانی حكومەتی محەمەد شیاع سودانییە و، ئاماژەیە بۆ ئەوەی عێراق خۆی لەتوانایدایە رووبەڕووی تیرۆر بوەستێتەوە.

وتبووشی "ئەم بابەتە نەدەكرا، ئەگەر هەوڵ و سوربوونی سەرۆك وەزیران نەبووایە بۆ داخستنی ئەم دۆسیەیە هاوشێوەی داخستنی دۆسیەی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق (یونامی)".

جگە لەوەش، باڵیۆزخانەی ئەمریكایش لە بەغدا رایگەیاندبوو، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دەگۆڕدریت بۆ شەراكەتێكی ئەمنی دووقۆڵی. بەڵام ئەمە كۆتایی كاری هاوپەیمانی نیودەوڵەتی نییە بۆ لەناوبردنی داعش و، هەوڵە مەدەنییەكانی لەسەر ئاستی جیهان لەم بوارەدا بەردەوام دەبێت.
 
2025-08-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.