کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
جارێکی دیکە پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن و کەشناسی هەرێم کاتەکەی ئاشکرا دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتی، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
دەشڵێت: سبەینێ دووشەممە، دووبارە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترینی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی شارەکانی هەرێم:
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 42 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی
سۆران: 42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی.
|