کوردستان

سکاڵاکان بۆسەر شاسوار عەبدولواحید قورستر دەبێت

نهانوز- هەواڵەکان

بەڕێوەبەری گشتیی باجەکان لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، بە نووسراو داوای داخستنی کۆمپانیای چاڤی گەشتیاری دەکات، کە لەلایەن شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی نەوەی نوێوە خاوەنداری دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان، بە میدیای یەکێتی راگەیاند "شاسوار عەبدولواحید بڕی دوو ملیار دیناری باج قەرزارە و جاری دیکەش ئاگادارکراوەتەوە و پاکتاوی نەکردووە".

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری، لەرێگەی پارێزەرەکەیانەوە هەفتەی رابردوو لە سلێمانی سکاڵا لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆمارکراوە.

لە نووسراوەکەدا بەڕێوەبەری گشیتی باجەکان، داوای لە قایمقامییەتی سلێمانی کردووە بەگوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، ژمارە 13 لە 7ـی ئابی 2019 شوێنەکە واتە چاڤی لاند دابخات.
 
2025-08-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.