سێ پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سلێمانی جێبەجێ دەکرێت
نهانیوز-هەواڵەکان
سێ پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له بواری ئاو و شاره‌وانیدا له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی جێبەجێ دەکرێت و وەزارەتی شارەوانی بودجەی پێویستی بۆ ئەو پڕۆژانە تەرخان کردوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی ئاب وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم بڵاویکردەوە"گوژمه‌كان له‌سه‌ر ڕێژه‌كانی 100%ی داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی و 17%ی داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی سلێمانییه و به‌پێی یاسا و ڕێنماییه‌كانی دارایی تایبه‌ت به داهات له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه ڕه‌زامه‌ندی خه‌رجكردنیان دراوه".
دەڵێت" پڕۆژه‌كانیش بریتین له ڕاكێشانی تۆڕی ئاو بۆ جیاكراوه‌كانی 59-60ی كه‌رتی دوو قڕگه، ڕاكێشانی بۆریی ئاو له گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین، هه‌ره‌وه‌ها جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی كاری كۆنكرێتكردن و ڕاكێشانی كربستۆن بۆ تۆڕی شه‌قامی جیاكراوه‌ی نۆكانی 140 قڕگه‌ی به‌رده‌م وێستگه‌ی ئاوی قڕگه له گه‌ڕه‌كی ماردین".
|